2018-12-14
6579 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لەیارییەکانی هەفتەی نۆیەمی خولی نایابی کوردستان شێروانە و پێشمەرگەی هەولێر سەرکەوتنیان بەدەست هێنا.
ئەمڕۆ بەئەنجامدانی سێ یاری کۆتایی هات بەیارییەکانی هەفتەی نۆیەمی خولی نایابی کوردستان، یانەی شێروانە لەسەر یاریگای خۆی میوانداری زاخۆی کردو یارییەکەی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لێبردەوە.
لەیارییەکی تردا یانەی پێشمەرگەی هەولێر لەسەریاریگای خۆی بەرامبەر ئاکرێ یاری کردو یارییەکەی بەچوارگۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێک لێبردەوە.
هەردوو یانەی زێرەڤانی و گازی باکوریش بە بێ گۆڵ یەکسان بوون.