2021-06-21
4674 جار خوێندراوەتەوە
+
-
عێراق بە بردنەوەى میدالیاى ئاڵتون لە ڕاکردنى چوار بە 400 مەتردا، کۆتایى بە یارییەکانى گۆڕەپان و مەیدانى عەرەب هێنا.
لە پاڵەوانێتى گۆڕەپان و مەیدانى عەرەب، کە ماوەى چوار ڕۆژ لە تونس بەڕێوەچوو، لە ڕاکردنى 4 بە 400 مەتردا، هەڵبژاردەى عێراق پلەى یەکەمى بردەوە و میدالیاى ئاڵتونى بەدەستهێنا.
هەڵبژاردەى عێراق لەو یارییەدا لە یاسر عەلى و ئیهاب جەبار و محەمەد عەبدولڕەزا و تەها حسێن پێکهاتبوون، کە ماوەى ڕاکردنەکەیان بە سێ خولەک و و 11 چرکە بڕى.
پێشتریش دانە حسێن لە هەمان پاڵەوانێتیدا ژمارەى پێوانەیى ڕاکردنى 200 مەتر شکاند و میدالیاى ئاڵتونى بەدەستهێنا و سەرکەوتنى بۆ ئۆڵۆمپیادى تۆکیۆ بەدەستهێنا، کە دوو ڕۆژ پێشتریش ژمارەى پێوانەى لە ڕاکردنى 100 مەتردا تۆمارکردبوو.
بەمەش عێراق لە کۆتایى پاڵەوانێتییەکەدا ژمارەى میدالیاکانى بۆ 13 میدالیا بەرزکردەوە، کە پێکهاتوون لە پێنج میدالیاى ئاڵتون و دوو میدالیاى زیو و شەش میدالیاى بڕۆنز.
عێراق بەو پێنج میدالیە ئاڵتونە پلەى شەشەمى پاڵەوانێتییەکەى وەرگرت و مەغریبیش بە بردنەوەى 10 میدالیاى ئاڵتون پلەى یەکەمى بەدەستهێنا.
گ . ف



