2021-06-21
558 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولى نایابى عێراق، هەولێر و تەڵەبە یەکسانبوون و ئەمشەویش زاخۆ ڕووبەڕووى مینا دەبێتەوە.
لە هەفتەى 32ى خولى نایابى تۆپى پێى عێراق، یانەى هەولێر لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەرووى یانەى تەڵەبە بووەوە و یارییەکەش بە یەکسانى و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایى هات.
تەڵەبە دەستپێشخەرى کرد و لە خولەکى 49دا گۆڵێکى لە ڕێگەى محەمەد خاڵیدەوە تۆمارکرد، دواتر مومونى شافیو لە خولەکى 76دا گۆڵى بەرامبەرى هەولێرى تۆمارکردەوە.
بەم ئەنجامە، هەولێر دواى هەشت بردنەوە و 12 یەکسانبوون و 12 دۆڕاندن بە 36 خاڵ و بەشێوەیەکى کاتى لە پلەى 12ى ڕیزبەندى خولەکەدایە و تەڵەبەش بە 30 خاڵ لە پلەى 17دا دەبینرێت.
لە درێژەى یارییەکانى هەفتەکەشدا، ئەمشەو کاتژمێر نۆ و 30 خولەک، یانەى زاخۆ لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، بەرامبەر یانەى مینا یارى دەکات.
گ . ف