2021-06-20
8736 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەهۆی دەمەقاڵێوە، شەوی ڕابروو لە سلێمانى یاریزانێکی پێشوویی یانەی ئاشتی بەناوی ڕابەر حسێن کوژرا.
برایەکی رابەر بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند" براکەی لەمارکێتێک کاری کردوەو بەهۆی دەمەقاڵێو پاشان پەلاماردانی براکەی لەلایەن بکوژەکەوە، دواتر بە دەمانچە و بە هەشت فیشەک کەلە دەرەوەی مارکێتەکە ئاراستە کراوە براکەی کوژارەوە.
ووتیشی" تاوەکو ئێستا بکوژی براکەیان دەستگیرنەکراوە.
ڕابەر حسێن تەمەنی 23 ساڵ بوو خاوەنی سێ براو دوو خوشک بووە، پێشتر لە تیپی لاوانی یانەی ئاشتی یاریکردوەو دواتر لە تیپی میللی بەهێز یاریکردوە.