2021-05-16
1367 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لوئەی سەڵاح دەستی لە ئەرکی ڕاھێنەرایەتی یانەی ھەولێر کێشایەوە و تەھا قادر بەکاتی شوێنی گرتەوە
ڕێبین ڕەمزی ڕێکخەرى ڕاگەیاندنی یانەی ھەولێر ئاشکرایکرد، لوئەی سەڵاحی ڕاھێنەری یانەکەیان بەفەرمی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش بە کارگێڕی یانەکەیان کردووە و داوای لێبووردنی کردووە کە ناتوانێت لە ئەرکەکەی بەردەوام بێت.
ڕێکخەری ڕاگەیاندنی یانەی ھەولێر ئاشکراشیکرد، دەستلەکارکێشانەوەکەی سەڵاح لەلایەن سەرۆک و ئەنجومەنی بەڕێوەبرنی یانەکەوە قبوڵ کراوە و لەبەرامبەردا سوپاس گوزاربوون لە بەرامبەر ئەو کارانەی بۆ یانەی ھەولێری کردووە و بۆ پڕکردنەوەی شۆێنەکەشی تەھا قادر بە شێوەیەکی کاتی وەک ڕاھێنەر دانراوە
نامەی دەستلەکارکێشانەوەی لوئەی سەڵاحی ڕاھێنەری یانەی ھەولێر لە کاتێکدایە ھەواڵە دزە پێکراوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە یەکێتی تۆپی عێراق بە نیازە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بەھۆی ئاڕاستەکردنی وتەی ناشرین بەرامبەر یاریدەدرێکی ناوبژیوان لە خولی نایابی عێراق ڕاھێنەرەکەی ھەولێر سزا بدات.

