کۆنفرانسی کومان پێش یاریەکەی لیڤانتی

کۆنفرانسی کومان پێش یاریەکەی لیڤانتی
2021-05-10

1848 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کومان ڕایگەیاند هەموو هەوڵێک دەدەن تا کۆتا سات ڕکابەری بکەن لەسەر نازناوی ئەم وەرزە  و ئامادەبوونی بۆسکێتیشی ڕاگەیاند.

پێش یاری سبەینێی یانەکەی بەرامبەر لیڤانتی، ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: ڕکابەری کردنی نازناوی خولی ئیسپانیا لە بەهێزترین کاتیدایە و هەموو توانایەکی خۆیان بەکاردەهێنن تا دوا سات لە پێناو بەدەستهێنانی نازناوەکەدا.

کومان وتی: بەهۆی ئەنجامەکانی ئەم هەفتەیەوە هیچ گۆڕانکاریەک ڕووینەدا لە ڕیزبەندیەکەدا، ئەتلەتیکۆ مەدرید ڕکابەری یەکەمە چونکە دوو خاڵ لە پێش ئێمەوەیە و دەمانەوێت لە سێ یاری داهاتوودا بردنەوە بەدەستبهێنین.

وتیشی: قورسە بە بێ هاندەر بتوانین یاری ئەنجامبدەیت و ئێمە چەندین خاڵمان لەیاریگای خۆمان لەدەستداوە  بەهۆی ئامادە نەبوونی ها ندەرانەوە بووە.

بڵاویشیکردەوە، متمانەی بەسەرجەم یاریزانەکانی هەیە و نامەوێت بچنە کاریگەری هەواڵی ڕۆژنامەکانەوە بەتایبەت دوای سەرنەوکەوتن لە یارییەکاندا و بە دڵنیاییشەوە سێرجی بۆسکێت کێشەی نییە و ئامادەیە بۆ یاریەکەی لیڤانتی.

ئاماژەی بەوەشدا، لاپۆرتای سەرۆکی یانەکە متمانەی تەواوەتی پێی هەیە و خۆی وەکو ڕاهێنەری بەرشەلۆنە دەبینێتەوە لە وەرزی داهاتوودا.