خشتە.. لە خولى نایاب یانە میوانەکان براوەبوون

خشتە.. لە خولى نایاب یانە میوانەکان براوەبوون
2021-04-22

1954 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى نایابى کوردستان، برایەتى لە هەندرێنى بردەوە و سیروانى نوێ و پێشمەرگەى هەولێریش سێ خاڵى گرنگیان بەدەستهێنا.

لە گەڕى سێیەمى قۆناغى کۆتایى خولى نایابى تۆپى پێى کوردستان، یانەى برایەتى لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەى هەندرێنى بردەوە.

لە یارییەکانى تردا، یانەى سیروانى نوێ بوو بە میوانى یانەى شێروانە و بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا.

هاوکات یانەى زاخۆ لە یاریگاى خۆیدا، بە چوار گۆڵى بێ بەرامبەر بە یانەى پێشمەرگەى هەولێر دۆڕا، کە ئەم یەکەم بردنەوەى لەم قۆناغەدا تۆمارکرد.

بەم ئەنجامانە، برایەتى بە حەوت خاڵ پارێزگارى لە پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکە کرد و بە جیاوازى خاڵێک لە پێش سیروانى نوێوەیە، پێشمەرگەى هەولێریش لە پلەى سێیەمدایە و چوار خاڵى هەیە.

 

گ . ف

 

May be an image of one or more people and text
May be an image of one or more people and text