ڤیدیۆ.. هەولێر بۆ دەیەم جار توشى شکست بوو

ڤیدیۆ.. هەولێر بۆ دەیەم جار توشى شکست بوو
2021-04-18

1059 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى نایابى عێراق، هەولێر لە یاریگاى خۆیدا بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر بە کەرخ دۆڕا و زاخۆش دووچارى شکست بوو.

لە هەفتەى 28ى خولى نایابى تۆپى پێى عێراق، یانەى هەولێر لە یاریگاى فرانسۆ هەریرى میواندارى یانەى کەرخى کرد.

هەولێرى خاوەن یاریگا بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکەى دۆران و تاکە گۆڵەکەش مەحمود خەلیل لە خولەکى 74دا تۆماریکرد.

لە یارییەکى ترى هەمان هەفتەدا، یانەى زاخۆ میواندارى نەفتى بەسڕەى کرد و بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەکەى دۆڕاند.

بەم ئەنجامانە، هەولێر بۆ دەیەم جار لەم وەرزەى خولەکەدا توشى شکست هات و لە ئێستادا بە 32 خاڵ و بەشێوەیەکى کاتى لە پلەى 12ى ڕیزبەندى خولەکەدایە، زاخۆش لە پلەى شەشەمدایە و 40 خاڵى هەیە.

 

گ . ف