ڤیدیۆ.. هەولێر بۆ 11یەمین جار توشى یەکسانبوون هات

ڤیدیۆ.. هەولێر بۆ 11یەمین جار توشى یەکسانبوون هات
2021-04-01

1316 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى نایابى عێراق، هەولێر بۆ 11یەمین جار توشى یەکسانبوون هات و سبەینێش زاخۆ میواندارى حدود دەکات.

لە دەستپێکى هەفتەى 26ى خولى نایابى تۆپى پێى عێراق و بە ئامادەبوونى سیرچکۆ کاتانیچى ڕاهێنەرى هەڵبژاردەى عێراق، یانەى هەولێر لە یاریگاى فرانسۆ هەریرى میواندارى یانەى نەجەفى کرد و یارییەکەش بە یەکسانى و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا تەواوبوو.

مومونى شافیوى غانى لە خولەکى 20دا گۆڵەکەى هەولێرى تۆمارکرد، بەڵام تاهر حەمید لە خولەکى 55دا گۆڵى بەرامبەر بۆ نەجەف تۆمارکردەوە.

هەولێر بۆ 11یەمین جار توشى یەکسانبوون هات و بە 29 خاڵ لە پلەى 11ى ڕیزبەندى خولەکەدایە و نەجەفیش لە پلەى دووەمدایە و 48 خاڵى هەیە.

سبەینێش چەند یارییەکى ترى هەفتەکە دەکرێن، کاتژمێر سێ، یانەى زاخۆ لە یاریگاى خۆیدا، میواندارى یانەى حدود دەکات و یانەى قووە جەوییەش دەبێتە میوانى یانەى قاسم، لە کاتژمێر پێنج و 30 خولەکیشدا، شوڕتە و سەماوە ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.

 

گ . ف