ڤیدیۆ.. لە کەلار هێرشکرایە سەر شاندی یانەی هەڵۆ و چەند کەسێک برینداربوون

ڤیدیۆ.. لە کەلار هێرشکرایە سەر شاندی یانەی هەڵۆ و چەند کەسێک برینداربوون
2021-03-25

2556 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە دوای یاری نێوان شێروانە و هەڵۆ هێرشکرایە سەر شاندی یانەی هەڵۆ و چەند کەسێک بریندار بوون.

ئەمڕۆ لە دوای کۆتایی هاتنی یاری نێوان شێروانە و هەڵۆ، کە بە بردنەوەی شێروانە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک کۆتایی هات، لەگەڵ ئەوەشدا هێرش کرایە سەر شاندی یانەی هەڵۆ و بووە هۆی برینداربوونی یاریزانان و ڕا‌‌هێنەر و شۆفێری یانەکە.

لە چەند هەفتەی ڕابردووشدا لە سۆران هێرشکرایە سەر شاندی یانەی چەمچەماڵ و برینداری لێکەوتەوە، پێشترین لە هەڵەبجە لە یاری نێوان هەڵەبجە و سەیدسادق شەڕ و ئاژاوە ڕوویدا، کە بووە هۆی ڕاگرتنی چالاکیەکانی تۆپى پێ بۆ ماوەی دوو هەفتە.

ماوەی چەند ساڵێکە لە خولەکانی کوردستان شەڕ و ئاژاوە بوونی هەیە و تاکو ئێستاش یەكێتی تۆپی پێی کوردستان نەیتوانیوە ئەو کێشەیە چارەسەر بکات.