ئێن ئاڕ تى شێوازى بەڕێوەچوونى قۆناغى کۆتایى خولى پلە یەک بڵاودەکاتەوە

ئێن ئاڕ تى شێوازى بەڕێوەچوونى قۆناغى کۆتایى خولى پلە یەک بڵاودەکاتەوە
2021-03-24

1643 جار خوێندراوەتەوە

+ -

قۆناغى کۆتایى خولى پلە یەکى کوردستان بەشێوەى خول بەڕێوەدەچێت و لە سەرەتاى نیسانى داهاتوو دەستپێدەکات.

دواى تەواوبوونى یارییەکانى قۆناغى کۆمەڵەکانى خولى پلە یەکى تۆپى پێى کوردستان چوار یانە سەرکەوتنیان بۆ قۆناغى پێش کۆتایى بەدەستهێنا، کە بریتین لە سەیدسادق و ئاڵتون کۆپرى و شەقڵاوە و کۆیە.

یەکێتى تۆپى پێى کوردستان بە ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، قۆناغى چوارگۆشەى زێڕینى خولى پلە یەک بە شێوەى خول بەڕێوەدەچێت و هەر یانەیەکى قۆناغەکە سێ یارى لە یاریگاى خۆی و سێ یاریش لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا ئەنجام دەدات.

یەکێتى ناوبراو ڕوونیکردەوە، کە لە یەکى نیسانى داهاتوو یارییەکانى قۆناغەکە دەستپێدەکات و لە جەولەى یەکەمیشدا سەیدسادق و شەقڵاوە ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە و کۆیەش بەرامبەر ئاڵتون کۆپرى یارى دەکات.

یەکێتییەکە دووپاتیکردەوە، دوو یانەى یەکەمى خولەکە سەرکەوتن بۆ وەرزى داهاتووى خولى نایابى تۆپى پێى کوردستان بەدەستدەهێنن.

 

گ . ف

 


No photo description available.