ڕۆناڵدۆکەى کوردستان لە بەریتانیا گەیشتووە بەچى

ڕۆناڵدۆکەى کوردستان لە بەریتانیا گەیشتووە بەچى
2021-03-14

2020 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕۆناڵدۆکەى کوردستان بەهۆى کێشەکانیەوە کۆچى بەرەو ئەوروپا کردووە و هیوادارە ڕۆژێک چاوى بە ڕۆناڵدۆى ڕاستەقینە بکەوێت.

بێوار عەبدوڵاى هاوشێوەکەى کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕى سکاى نیوزى عەرەبى ئاشکرایکردووە، بەهۆى کێشەکانى خێزانەوە لە 2019دا کۆچى بۆ بەریتانیا کردووە و لە ئێستادا ژیانێکى جیاوازى هەیە، بەهۆى ئەوەى هاوشێوەبوونى لەگەڵ ڕۆناڵدۆى پورتوگالى هێرشبەرى یانەى یۆڤانتۆسەوە.

ئێستا بێوارى 27 ساڵ، کە لە شارى دێربى ژیان بەسەردەبات و بێ کارە، دووپاتیدەکاتەوە لە منداڵیدا بەهۆى پەیداکردنى بژێوى ژیانەوە وازى لە خوێندن هێناوە، بەڵام لە ئێستادا بەهۆى ئەوەى لە ڕۆناڵدۆ دەچێت، ژیانێکى بەناوبانگى هەیە، هەرگیزیش بێزارنابێت لە وێنەگرتنى هاندەرانى ڕۆناڵدۆ لەگەڵیدا.

بێوار دانبەوەدا دەنێت لە تۆپى پێدا ئاستى وەک پێویست نییە و لە هیچ یانەیەک یارى ناکات و بەدڵنیاییەوە بەراوردناکرێت بە کریستیانۆ و تەنانەت ناگەتە نیوەى ئاستى هێرشبەرە پورتوگالیەکە، کە پێنج خەڵاتى تۆپى ئاڵتونى هەیە، بەڵام هەردەم گرنگى بە شێوازى قژى و ڕووخسارى دەدات بەتەواوى وەک ڕۆناڵدۆ.

لاوە کوردەکە هەوڵ دەدات پارێزگارى لە هاوشێوەبوونى لەگەڵ ڕۆناڵدۆدا بکات، نەک هەر لە ڕووى قژ و ڕووخساریەوە، بەڵکو لە ڕووى پۆشینى جلوبەرگ و ڕەنگەوە، کە ڕۆناڵدۆى ڕاستەقینە دەیانپۆشێت، هیواداریشە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان یارمەتى بدەن بگات بە ڕۆناڵدۆ و چاوى پێ بکەوێت و تەنانەت یاریشى لەگەڵدا بکات.

 

گ . ف

 

بيوار عبد الله يرتدي قميص رونالدو
بيوار يقلد رونالدو في مظهرهالشاب صار يعيش "النجومية"الشاب يطمح للقاء رونالدو