یەکێتى تۆپى پێ چارەنوسى خولەکانى یەکلاکردەوە

یەکێتى تۆپى پێ چارەنوسى خولەکانى یەکلاکردەوە
2021-02-24

1597 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە هەفتەى داهاتوودا چالاکیەکانى یەکێتى تۆپى پێى کوردستان دەستپێدەکەنەوە و کات و شوێنى یارییە ڕاگیراوەکەى هەڵەبجە و سەیدسادقیش دیارى کرا.

یەکێتى تۆپى پێى کوردستان لە کۆبوونەوەى هەفتانەى خۆیدا بڕیاریدا، لە سێشەممە و چوارشەممە و پێنجشەممەى داهاتوودا کێبڕکێکانى خولى پلە یەک و نایابى تۆپى پێى کوردستان دەستپێبکەنەوە.

یەکێتییەکە بڕیاریداوە، سەرجەم یارییەکان بەبێ ئامادەبوونى هاندەران بەڕێوەبچن، لە پێناوى ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا.

هاوکات بڕیاریدا، لە شەممەى داهاتوودا یارییە ڕاگیراوەکەى نێوان هەڵەبجەى شەهید و سەیدسادق لە هەفتەى شەشەمى پلە یەکدا لە یاریگاى فەرماندەیى لە سلێمانى ئەنجامبدرێتەوە لەو خولەکەوەى کە ڕاگیراوە و بە لێدانە سزا هەژمارکراوەکەى سەیدسادق دەستپێدەکاتەوە.

هۆکارى سەرەکى ڕاگیرانى چالاکیەکانى تۆپى پێ لە ماوەى ڕابردوودا بەهۆى بایکۆتکردنى ناوبژیوانانى خولەکانەوە بوو، کە شایستە داراییەکانیان بۆ خەرجنەکراوە و لەهەمان کاتدا لە یارییەکاندا ڕووبەڕووى توندوتیژى دەبنەوە.

 

گ . ف

 

May be an image of text