خشتە.. هەولێر بە برایەتى دۆڕا و نەورۆز و زاخۆش یەکسانبوون

خشتە.. هەولێر بە برایەتى دۆڕا و نەورۆز و زاخۆش یەکسانبوون
2021-02-11

1702 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى نایابى کوردستان، هەولێر بە برایەتى دۆڕا و یارى نێوان نەوروز و زاخۆش بەبێ گۆڵ تەواوبوو.

لە هەفتەى هەشتەمى خولى نایابى تۆپى پێى کوردستان، یانەى هەولێر لە یاریگاى دووەمى فرانسۆ هەریرى، میواندارى یانەى برایەتى کرد.

هەولێر لە یاریگاى خۆى و لە بەردەم هاندەرانیدا، بە گۆڵێک بەرامبەر بە سێ گۆڵ یارییەکەى بە برایەتى میوانى دۆڕاند.

لە یارییەکانى تردا، نەورۆز لە یاریگاى خۆیدا لەگەڵ یانەى زاخۆ بەبێ گۆڵ یەکسانبوون، یانەى پێشمەرگەى هەولێریش لە یاریگاى خۆیدا بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر لە یانەى دهۆکى بردەوە.

سبەینێش یارییەکانى ترى هەفتەکە ئەنجام دەدرێن، چەمچەماڵ میواندارى سیروانى نوێ دەکات و سۆران و شێروانە بەرامبەر بەیەک یارى دەکەن و دەربەندیخانیش دەبێتە میوانى هەندرێن و پێشمەگەرى سلێمانیش ڕووبەڕووى ئارارات دەبێتەوە.

 

گ . ف

 

No description available.