ڤیدیۆ.. لە هەولێر هێرشکرایە سەر ناوبژیوانان و ڕۆژنامەنوسان

ڤیدیۆ.. لە هەولێر هێرشکرایە سەر ناوبژیوانان و ڕۆژنامەنوسان
2021-02-11

3016 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەدوای کۆتایی هاتنی یاری نێوان هەولێر و برایەتی کە بە بردنەوەی برایەتی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێک کۆتایی هات، بەشێک لەهاندەرانی هەولێر هێرشیان کردە سەردەستەی ناوبژیوانانی یارییەکە و ڕۆژنامەنوسان.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند" ئەم هێرشکردنە وای کرد بۆ ماوەی زیاتر لە 25 خولەک دەستەی ناوبژیوانانی یارییەکە لەنێو یاریگا بمێننەوە، لە لایەکی ترەوە بەشێک لە یاریزان و چەند ئەندامێکی دەستەی کارگێری یانەی هەولێر هێرشیان کردوەتە سەر تیمێکی ڕۆژنامەوانی و وێنەگرەکەیان  بریندار کردوە.

ئەم ڕووداوانەش کاتێک روویدا کە لێدانێکی سزا بۆ یانەی برایەتی هەژمارکراو ئەمەش ناڕازەیەتی یانەی هەولێری لێکەوتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێش لە هەڵەبجە بەهۆی شەڕو ئاژاوەی هاندەرانەوە یاری نێوان هەڵەبجە و سەید سادق تەواو نەکراو بڕیارە ڕۆژی شەممە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیار لەسەر شەڕو ئاژاوەکانی نێو یاریگاکانی کوردستان بدات.