ڤیدیۆ.. یارى نێوان هەڵەبجە و سەیدسادق تەواونەکرا و هێرشیش کرایە سەر ناوبژیوان

ڤیدیۆ.. یارى نێوان هەڵەبجە و سەیدسادق تەواونەکرا و هێرشیش کرایە سەر ناوبژیوان
2021-02-10

5410 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەهۆى شەڕ و ئاژاوەى هاندەرانەوە یارى نێوان هەڵەبجە و سەیدسادق تەواونەکرا و هێرشیش کرایە سەر ناوبژیوانى یارییەکە.

لە گەڕى شەشەمى خولى پلە یەکى تۆپى پێى کوردستان، یانەى هەڵەبجەى شەهید لە یاریگاى شاهۆ حەمە فەرەج لە هەڵەبجە، میواندارى یانەى سەیدسادقى کرد.

لە تایمى دووەمى یارییەکەدا و لە دواى هەژمارکردنى لێدانێکى سزا بۆ سەیدسادق، هاندەران لە دەرەوەى لاکێشە سەوزەکەدا شەڕ و ئاژاوەیان دەستپێکرد و ناوبژیوانیش بەناچارى یارییەکەى ڕاگرت.

یەکێتى تۆپى پێى کوردستان لە پێگەى فەرمى خۆى لە فەیسبووک ئاماژەى بە تەواونەکردنى یارییەکە کردووە و دواتر لە کۆبوونەوەى هەفتانەى خۆیدا بڕیارى کۆتایى لەسەر یارییەکە دەدات.

لە گرتەیەکى ڤیدیۆیى تایبەت بە ئێن ئاڕ تیشدا، دەردەکەوێت، کە هاندەران دەبەى ئاو دەگرنە ناو یاریگاکە بە ڕووى یاریزانان و ناوبژیواندا و یەکێک لە دەبەکان بەر ناوبژیوانەکە دەکەوێت و ئازارى پێدەگەیەنێت.

 

گ . ف