2021-02-10
2025 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یانەی هەولێر گاسانینی ڕاهێنەری لە پۆستەکەی دورخستەوە و تەها قادریش بەشێوەیەکی کاتی کرایە شوێنگرەوەی.
دوای کۆبونەوەی دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی هەولێر، بڕیاردرا بە دورخستنەوەی ڕاهێنەری کرواتی رادان گاسانین لەپۆستی ڕاهێنەرایەتی بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی یانەکە لە خولی نایابی عێراق.
کارگێڕی یانەکە هەریەک لە باکۆڤیچی راهێنەری جەستەی و کاوە ئیبراهیم ڕاهێنەری گۆڵپارێزانی لە پۆستەکانیان دورخستەوە.
هەر لە کۆبونەوەکەدا تەها قادر ئەرکی وەک راهێنەری کاتی یانەی هەولێر دیاریکرا تا دەستنیشانکردنی ڕاهێنەرێکی نوێ.
یانەی هەولێر لەخولی نایابی عێراق لەکۆی 18 یاری تەنها 19 خاڵی هەیە و لەپلەی پانزەیەمی ڕیزبەندیدا دەبینرێت
خ . ک