سەرهەنگ موحسین گۆڵچییە دڵشکاوەکەی هەولێر

سەرهەنگ موحسین گۆڵچییە دڵشکاوەکەی هەولێر
2021-01-23

8466 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 

سەرهەنگ موحسین گۆڵچییە کوردەکەی یانەی ئەمانەی بەغدا

ساڵی 1986 لە گەڕەکی 92 ی هەولێر لەدایک بوە لەساڵی 1997 لە تازەپێگەێشتوان یاری کردوە لە 2001 وە بەشداری خولی عێراقی لەگەڵ هەولێر کردوە

ساڵی 2004 چوەتە ڕیزی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق، 2010 بۆ ئۆڵۆمپی و هەمان ساڵ چوەتە هەڵبژاردەی یەکەمی عێراق

 

لەگەڵ یانەی هەولێر چوار نازناوی خولی عێراق بەدەست هێناوەو ناخۆشترین ساتیشی جێهشتنی یانەکە و شارەکەی بوە

 

ساڵی 2010 ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد کە 14 یاری 38 خولەک گۆڵی لێنەکراوەو 52 یاریشی بەبێ دۆڕاندن بەڕێکردوە.

 

لەیانەی ئەمانەی بەغدا حەوت یاری گۆڵی لێنەکراوەو زۆرترین گەڕانەوەشی هەبوە باشترینی مانگی 11 و 12 ساڵی رابردوو بوە

 

پێنج هەفتە باشترین گۆڵچی خول و لە باشترین پێکهاتەی هەفتە بوەو خۆشترین ساتی لە یانەی ئەمانە بوە کە گەڕاوەتەوە بۆ ئاستی ڕابردوو

لەخولی عێراق یاری بۆ یانەکانی هەولێر و شورتە و ئەمانە کردوەو لەخولی کوردستانیش یاری بۆ برایەتی و زێرەڤانی کردوە