2021-01-22
2679 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەم وەرزە یانەی شێروانە جیاوازە ھەرکاتێک ڕاهێنه‌ر بانگى ياريزان محه‌مه‌د ده‌كات، به جارێك ده ياريزان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه.له حاڵه‌تێكى ده‌گمه‌ندا، له كۆى 25 ياريزانى يانه‌ى شێروانه 10 ياريزانيان ناويان محه‌مه‌ده.
بەرپرسانی یانەکەده‌ڵێن كاتى ده‌ستپێكردنى خولى ناياب زانيويانه ناوى نزيكه‌ى نيوه‌ى ياريزانه‌كانيان هه‌مان ناوه، ئەم هاوناوييه بۆ ياريزانان و ده‌سته‌ى ڕاهێنه‌رو ياريده‌ده‌رانيشی بووه‌ته گرفت و ده‌ڵێن ڕێك كه‌وتوون كه هه‌ر محه‌مه‌دێك به‌ناوى خۆى باوكييه‌وه بانگ بكرێت و هه‌ندێكيشيان نازناويان بۆ دانراوه.
يانه‌ى شێروانه به‌شداره له خولى نايابى كوردستان و ئەم وەرزە جیاواز لە وەرزەکانی تر ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات.
ئەو یاریزانانەی ناوییان محەمەدە پێک دێن لە:
محەمەد سابیر
محەمەد عزەت
محەمەد عەبدولرەحمان
محەمەد حەمید
محەمەد دڵشاد
محەمەد ئەرکان
محەمەد تەها
محەمەد جەلال
محەمەد ئەحمەد
محەمەد کاوە