رۆژنامەکان پێکهاتەى سەرەکی ئەرجەنتینیان بۆ مۆندیال ئاشکراکرد

رۆژنامەکان پێکهاتەى سەرەکی ئەرجەنتینیان بۆ مۆندیال ئاشکراکرد
2018-06-12

5742 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆژنامەکان پێکهاتەى پێشبینی کراوی هەڵبژاردەى ئەرجەنتینیان لە مۆندیالی 2018ی روسیا ئاشکراکردوە.

ئەرجەنتین لە کۆمەڵەى چوارەمدایە و شانبەشانی هەڵبژاردەکانی ئایسلەندا و کرواتیا و نایجیریا یاریی دەکات.

رۆژنامەکانی ئەرجەنتین بە بینینی پلانەکانی سامپاولی لە مەشق و راهێنانەکانی هەڵبژاردەکەیان پێکهاتەى پێشبینی کراوی هەڵبژاردەکەیان ئاشکراکردوە.

بە پێی پێشبینی رۆژنامەکانی ئەرجەنتین سامپاولی بۆ گۆڵچی پشت بە کابالێرۆ دەبەستێت و لە هێلی بەرگرییش یاریی بە هەریەک لە یاریزانان سالفیۆ و ئۆتامێندی و رۆخۆ و تاجلیفیکۆ دەکات.

لە هێڵی ناوەراستادا سامپاولی لە پلانەکانیدا پشتی بە بیلیا و ماسکێرانۆ و میزا بەستوەو لە هێلی پێشەوەشدا هەریەک لە یاریزانان دی ماریا و میسی و ئەگوێرۆ دەبینرێن.