پیکێ و کارڤاخال بۆ یارییەکەى پورتوگال ئامادەن

پیکێ و کارڤاخال بۆ یارییەکەى پورتوگال ئامادەن
2018-06-12

1850 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیکێ و کارڤاخال گەڕانەوە مەشق و راهێنانەکانی ئیسپانیا و هەردوکیان بۆ یەکەم یاریی مۆندیال ئامادەن.

هەرچەندە پێشتر پیکێ بەهۆی پێکانەوە راهێنانەکانی ئیسپانیای جێهێشت و کارڤاخالیش بەهۆی ئەو پێکانەى لە ریزەکانی ریاڵ مەدرید توشی هات نەیتوانی بەشداری ئامادەکارییەکانی سەرەتاى ئیسپانیا بکات، بەڵام ئەمرۆ هەردوکیان لە راهێنانە بەکۆمەڵەکان بەشدار بون.

رۆژنامەى مارکا دوپاتیکردۆتەوە کە پیکێ بە لۆبتیتی راهێنەری ئیسپانیای وتوە بۆ یەکەم یاریی مۆندیال بەرامبەر پورتوگال دەتوانێت یاریی بکات.

کارڤاخالیش بۆ یەکەم جار بەشداری راهێنانە بەکۆمەڵەکانی کردوە بەڵام پێدەچێت لەلایەن لۆبتیتی راهێنەرەوە پشوی پێبدرێت و مەترسی بە پێکانەکەیەوە نەکرێت.

ئیسپانیا لە کۆمەڵەیەکی ئاگرینی مۆندیالدایە و بەرامبەر هەڵبژاردەکانی پورتوگال و مەغریب و ئیران یاریی دەکات.