گۆڵچیەکەى رۆما و بەڕازیل داهاتووى خۆى یەکلاکردەوە

گۆڵچیەکەى رۆما و بەڕازیل داهاتووى خۆى یەکلاکردەوە
2018-06-12

4449 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلیسۆنى گۆڵچى رۆما ئاشکرایکرد هیچ گرێبەستێکى بەدەستنەگەیشتووە و دووپاتیشى دەکاتەوە لە یانەکەیدا دڵخۆشە.

ئەلیسۆن بیکەرى گۆڵچى یانەى رۆما و هەڵبژاردەى بەڕازیل لە لێدوانێکى کورتدا، کە رۆژنامەى مارکاى ئیسپانى بڵاویکردووەتەوە دەڵێت "هیچ گرێبەستێکم لە یانەى ترەوە بەدەستنەگەیشتووە و من دڵخۆشم لە رۆما و لە ئێستادا سەرنجم لەسەر بەڕازیلە لە مۆندیالى ٢٠١٨ى روسیادا".

بەمەش ئەلیسۆن دەرگارى بەڕووى ئەو یانە گەورانەى ئەوروپا داخست، کە هەوڵى گواستنەوەیان دەدا و دیارترینیشیان ریاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ و پاریس سان جێرمان بوون.

راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکانى ئیسپانیا لە ماوەى رابردوودا ئاماژەیان بەوە دەکرد، ریاڵ مەدرید ئارەزوو دەکات لە ماوەى گواستنەوەى هاوینەى یاریزاناندا ئەلیسۆن بە ٦٠ ملیۆن یۆرۆ بگوازێتەوە ریزەکانى.

 

گ . ف