2018-06-12
5751 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەشێوەیەکی فەرمی یانەى ریاڵ مەدرید جولیان لوپتیجی وەک راهێنەری نوێی یانەکەى بۆ وەرزی داهاتوو راگەیاند.
جولیان لوپتیجی ئێستا راهێنەری هەڵبژاردەى ئیسپانیایە و هەڵبژاردەکەشی یەکێکە لە بەهێزترین پاڵێوراوەکان بۆ بردنەوەى مۆندیال.
بە پێی هەواڵی پێگەى فەرمی یانەى ریاڵ مەدرید، گرێبەستەکەى لوپتیجی بۆ ماوەى سێ ساڵ دەبێت لەگەڵ یانە مەلەکیەکەدا.
دەستنیشان کردنی لوپتیجی پاش ئەوە دێت کە زیدان دواى بەدەستهێنانی سێیەم نازناوی چامپیۆنز لیگ لەسەر یەک بەشێوەیەکی چاوەروان نەکراو دەستلەکارکێشانەوەى راگەیاند.