2018-06-12
8225 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رۆناڵدۆ پێیوایە بەڕازیل بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ بردنەوەى مۆندیال و دووپاتیدەکاتەوە ئیسپانیا و ئەڵمانیا گەورەترین رکابەرى دەبن.
لە لێدوانێکى رۆژنامەنوسیدا، رۆناڵدۆ لویس نازاریۆ دى لیماى ئەستێرەى پێشووى بەڕازیل ئاماژە بەوە دەکات، هەڵبژاردەى وڵاتەکەى بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ بردنەوەى جامى جیهانى ٢٠١٨ى روسیا، کە ١٤ى مانگ دەستپێدەکات.
رۆناڵدۆ دەڵێت "لەبەر ئەوە نییە خۆم بەڕازیلیم، بەڵکو بەهۆى ئەو ئاستە بەرزەوەیە سامبا لە دوو ساڵى رابردوودا لەسەر دەستى تیتى راهێنەردا پێشکەشى کردووە".
رۆناڵدۆ هۆکارێکى ترى پاڵاوتنى بەڕازیل بۆ بردنەوەى مۆندیال بۆ ئەو کۆمەڵە ئەستێرەیە دەگەڕێنێتەوە، کە لە پێکهاتەکەى هەڵبژاردەکەدا بونیان هەیە.
لە هەمان کاتدا رۆناڵدۆ پێیوایە بە بوونى هەڵبژاردەکانى ئیسپانیا و ئەڵمانیا بردنەوەى جامەکە بۆ بەڕازیل ئاسان نابێت، ئەمە بێجگە لە فەڕەنسا، کە کۆمەڵەیەک بەهرەمەندى لاوى تێدایە، لەگەڵ هەڵبژاردەى ئەرجەنتینیش.
گ . ف