2018-06-12
7122 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کریستیانۆ رۆناڵدۆ پێیوایە پورتوگال و ئیسپانیا سەردەکەون بۆ قۆناغی شانزەى مۆندیال و تەئکیدیشی کردەوە کە بەدەستهێنانی مۆندیال خەونێکە دەیەوێت بەدەستی بهێنێت.
پێش دەستپێکردنی رکابەرییەکانی مۆندیال و لە چاوپێکەوتنێکدا رۆناڵدۆی پورتوگالی باسی لە چەند پرسێکی گرنگ کرد.
رۆناڵدۆ پێیوایە پورتوگال و ئیسپانیا لە قۆناغی کۆمەڵەکان دەتوانن سەرکەوتن بەدەست بهێنن و بگەنە قۆناغی شانزە.
سەرەراى ئەوەى پێشی وایە هەردوو هەڵبژاردەى ئێران و مەغریب لەتوانایاندا هەیە کێشە بۆ رکابەرەکانیان دروستبکەن.
رۆناڵدۆ ئاماژەى بەوەدا کە شکستی یەکەم یاریی بەرامبەر ئیسپانیا توشی کێشەیان دەکات، بۆیە دەبێت باشترین ئاست پێشکەش بکەن و نابێت لە یەکەم یاریدا بدۆرێن.
وتیشی: بەدەستهێنانی مۆندیال خەونێکی منداڵێم بوە و هەمیشە هەوڵم بۆ بەدەستهێنانی داوە.
لە کۆتایشدا پێیوایە محەمەد سەڵاح لەتوانایدا هەیە رکابەری ئەو و میسی بکات بۆ بەدەستهێنانی تۆپی ئاڵتون.