2018-06-12
3059 جار خوێندراوەتەوە
+
-
جارێکی تر گریزمان رەتیکردەوە هیچ شتێک لەسەر داهاتووی خۆی بڵێت و داواى لێبوردنی لە هاوادارانی کرد.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا کە بۆ یەکلایی کردنەوەى داهاتوی گریزمان رێکرخرابوو یاریزانە فەرەنسیەکە رەتیکردەوە هیچ شتێک ئاشکرابکات.
گریزمان وتی: داواى لێبوردن ئەکەم، ئەزانم زۆرێک چاوەرێی ئەوەن داهاتوم یەکلایی ببێتەوە، بەڵام ئەمرۆش ناتوانم هیچ شتێک بڵێم
گریزمان باسیشی لەوە کردوە کە لە یەکلایی کردنەوەى داهاتوی خۆی نزیکبۆتەوە بەلام ئێستا ناتوانێت بیڵێت.
رۆژنامەکانی ئیسپانیا تەئکید لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە گریزمان لە ریزەکانی یانەى بەرشەلۆنەوە نزیکە و هێشتا لە گفتوگۆکانی لەگەڵ ئیدارەى بەرشەلۆنە نەگەیشتۆتە ئەنجامی کۆتایی
یانەى بەرشەلۆنە ماوەى ساڵێکە هەوڵ بۆ کرینی گریزمان دەدات و ئامادەشە نرخی هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەشی بدات کە 100 ملیۆن یۆرۆیە.