ئیدین هازارد توشى پێکان بوو

ئیدین هازارد توشى پێکان بوو
2018-06-12

3896 جار خوێندراوەتەوە

+ -

راهێنەرى بەلجیکا ئاشکرایکرد ئیدین هازارد توشى پێکانێکى سوک بووە، بەڵام جێگەى دوودڵى نییە و بۆ مۆندیال ئامادەدەبێت.

لە یارى دۆستانەى نێوان بەلجیکا و کۆستاریکا، کە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودى بەلجیکا کۆتایى هات، ئیدین هازارد بەهۆى پێکانەوە لە خولەکى ٧٠دا یاریگاى بەجێهێشت.

لە لێدوانێکى رۆژنامەنوسیدا، رۆبرتۆ مارتینێزى راهێنەرى بەلجیکا ئاماژە بەوە دەکات هازارد بۆ مۆندیال ئامادە دەبێت و دەڵێت "هازارد باشە و کێشەیەکى سوکى هەیە، بەڵام هیچ شتێک نییە جێگەى دوودڵى بێت".

راهێنەرى ناوبراو روونیکردووەتەوە، هازارد بەهۆى بەرکەوتنێک لە قاچیدا یاریگاى بەجێهێشتووە و لە هەمان کاتدا ستایشى ئاستى یاریزانەکە دەکات و بە بەهێز و یەکلاکەرەوە و جادووگەر باسى دەکات".

بەلجیکا لەگەڵ ئینگلتەرا و پەنەما و  تونس لە کۆمەڵەى حەوتەمى مۆندیالى ٢٠١٨دایە و بڕیارە ١٤ى مانگ لە روسیا دەستپێبکات.

 

گ . ف

ئیدین هازارد

رۆبرتۆ مارتینێزى راهێنەرى بەلجیکا