2018-06-12
2358 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هەڵبژاردەى ئەرجەنتین بە ئامادەبوونى هاندەران، راهێنانەکانى بۆ رووبەڕووبونەوەى ئایسلەندا لە مۆندیالدا دەستپێکرد.
بە ئامادەبوونى نزیکەى ٥٠٠ کەس، کە زۆربەیان منداڵ و خوێندکارانى قوتابخانەى هەرێمێکى روسیا بوون، لەگەڵ ٣٠٠ رۆژنامەنوس لە سەرتاسەرى جیهانەوە، هەڵبژاردەى ئەرجەنتین لە شارى برۆنیتسى روسیا مەشق و راهێنانەکانى بۆ رووبەڕووبوونەوەى ئایسلەندا لە مۆندیالى ٢٠١٨ دەستپێکرد.
هەر بە دەرکەوتنى لیۆنێل میسى لە راهێنانەکاندا، هاندەران بەردەوام بە ناویەوە هوتافیان دەکێشا و پاش کۆتایى هاتنى راهێنانەکانیش لە دەورى کۆبوونەوە بەمەبەستى ئەوەى وێنەى لەگەڵدا بگرن و ئیمزایان بۆ بکات.
ئەمە لە کاتێکدا، رۆژى پێشتر ئەرجەنتین دوور لە هاندەران و چاوى راگەیاندنەکان یەکەیەکى ترى راهێنانى بۆ هەمان یارى ئەنجامبدابوو، کە بڕیارە یارییەکەش شەممەى داهاتوو لە سێیەم رۆژى مۆندیالدا ئەنجامبدرێت.
گ . ف