ریاڵ مەدرید دەیەوێت لە گواستنەوەى هاوینەدا خوسیە ماریا خیمینێز و ئەلڤارۆ ئۆدریۆزۆلا و یان ئۆبلاک پەلکێشى ریزەکانى بکات.
سەرچاوەکانى راگەیاندن ئاماژە بەوە دەکەن، خوسیە ماریا خیمینێزى بەرگریکارى ئەتلەتیکۆ مەدرید لە ریاڵ مەدرید نزیکبووەتەوە و یانەى شاهانەش ئامادەیە بڕى سزاى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەى بدات، کە ٦٠ ملیۆن یۆرۆیە.
هەروەها ریاڵ مەدرید دەیەوێت لە بەرامبەر ئەلڤارۆ ئۆدریۆزۆلادا، ٤٠ ملیۆن یۆرۆ بداتە یانەى ریاڵ سۆسیداد، کە ئەو نرخەش بڕى سزاى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستى یاریزانەکەیە لەگەڵ یانەکەیدا.
هەر بەپێى راگەیاندنەکان، یان ئۆبلاکى گۆڵچى ئەتلەتیکۆ مەدرید ئیدارەى ریاڵ مەدریدى ئاگادارکردووەتەوە بەبێ هیچ بەربەستێک پەیوەندى پێوەدەکات، گەر گرێبەستى پێشکەش بکات، کە ئەمیش مەرجى سزاى هەڵوەساندنەوەى گرێبەستەکەى ١٠٠ ملیۆن یۆرۆیە.
گ . ف
خوسیە ماریا خیمینێز
ئەلڤارۆ ئۆدریۆزۆلا
یان ئۆبلاک