2018-06-12
3367 جار خوێندراوەتەوە
+
-
خۆسێ مۆرینیۆ پورتوگالى قسەى لەگەڵ گاریس بەیڵى وێڵزى کردووە و دەیەوێت لە گواستنەوەى هاوینەدا گرێبەستى لەگەڵ ئەنجامبدات.
راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان دووپاتیدەکەنەوە، خۆسێ مۆرینیۆى راهێنەرى یانەى مانچستەر یونایتدى ئینگلیزى ئارەزوو دەکات لە گواستنەوەى هاوینەى یاریزاناندا، گاریس بەیڵى هێرشبەرى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى پەلکێشى ریزەکانى بکات.
سەرچاوەکانى راگەیاندن ئاماژە بەوە دەکەن، مۆرینیۆ لە ماوەى رابردوودا قسەى لەگەڵ بەیڵ کردووە لە بارەى پەیوەندیکردن بە شەیتانە سورەکەوە و پێى وتووە "خەڵاتى تۆپى ئاڵتون بەدەستدەهێنیت گەر پەیوەندى بە مانچستەر یونایتدەوە بکەیت".
تا ئێستا بەیڵى ٢٨ ساڵ داهاتووى لەگەڵ یانە مەدریدیەکە یەکلانەکردووەتەوە و چاوەڕوانى راهێنەرى نوێ دەکات و بەپێى راگەیاندنەکانیش ریاڵ داواى ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ دەستبەرداربوون لە هێرشبەرە وێڵزییەکە.
گ . ف