کیلۆر ناڤاس سێ هەڵبژاردە بۆ بردنەوەى مۆندیال دەپاڵێوێت

کیلۆر ناڤاس سێ هەڵبژاردە بۆ بردنەوەى مۆندیال دەپاڵێوێت
2018-06-12

5362 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کیلۆر ناڤاس هەریەکە لە هەڵبژاردەکانى ئیسپانیا و ئەڵمانیا و بەڕازیل بۆ بردنەوەى مۆندیالى ٢٠١٨ى روسیا دەپاڵێوێت.

لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەى مارکاى ئیسپانى، کیلۆر ناڤاسى کۆستاریکى گۆڵچى یانەى ریاڵ مەدرید سێ هەڵبژاردە بۆ بردنەوەى نازناوى مۆندیال دەپاڵێوێت، کە ئەوانیش ئیسپانیا و ئەڵمانیا و بەڕازیلن.

ناڤاس هیوادارە کۆستاریکا ببێتە ئەسپى رەشى مۆندیال و پێشبینیش دەکات مارکۆ ئەسینسیۆى هاوکارى لە ریاڵ مەدرید، ببێتە درەوشاوەترین یاریزانى پاڵەوانێتییەکە لەگەڵ ئیسپانیادا.

لە کۆتایى قسەکانیدا ناڤاس دووپاتیکردووەتەوە، زۆر دڵخۆشە لە یانە مەدریدیەکەدا و تا ٢٠٢٠ گرێبەستى لەگەڵدا هەیە و هیواداریشە هەر لەو یانەیە واز لە یاریکردن بهێنێت.

 

گ . ف