ئەرتورۆ ڤیدالى چیللى هیوادارە لیۆنێل میسى نازناوى مۆندیالى ٢٠١٨ى روسیا لەگەڵ ئەرجەنتین بەدەستبهێنێت.
لە لێدوانێکى رۆژنامەنوسیدا، کە رۆژنامەى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆى ئیسپانى بڵاویکردووەتەوە، ئەرتورۆ ڤیدالى یاریزانى بایرن میونشنى ئەڵمانى ئاماژە بەوە دەکات دوو جار لە یارى کۆتاییدا لەگەڵ هەڵبژاردەکانیاندا لە لیۆنێل میسى هێرشبەرى بەرشەلۆنەى بردووەتەوە و پێیوایە گەر جارێکى تریش رووبەڕووى یەکببنەوە دیسان لێى دەباتەوە.
ڤیدال دەڵێت "لەبەر میسى هیوادارم ئەرجەنتین نازناوى مۆندیال بەدەستبهێنێت، کە شایستەى نازناوەکەیە، هەروەها لە پێناو خۆرخى سامپاوڵى راهێنەرى پێشوومان لە هەڵبژاردەى چیللى، کە ئێستا راهێنەرى ئەرجەنتینە".
ئەرتورۆ ڤیدال بەهۆى سەرنەکەوتنى هەڵبژاردەى چیللییەوە، لە مۆندیالى ٢٠١٨ بێبەشبووە، کە بڕیارە لە نێوان ١٤ى مانگ بۆ ١٥ى مانگى داهاتوو لە روسیا ئەنجامبدرێت.
گ . ف
ئەرتورۆ ڤیدال و لیۆنێل میسى