2018-06-12
1942 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە یارى دۆستانەى هەڵبژاردەکان، بەلجیکا بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە کۆستاریکاى بردەوە.
لە درێژەى ئامادەکارى هەڵبژاردەکان بۆ مۆندیالى ٢٠١٨، کە ١٤ى مانگ لە روسیا دەستپێدەکات، بەلجیکا لە برۆکسلى پایتەخت، میواندارى کۆستاریکاى کرد.
لە تایمى یەکەمدا، کۆستاریکاى میوان دەستپێشخەرى کرد و لە خولەکى ٢٤دا گۆڵێکى لەلایەن بریان رۆیزەوە تۆمارکرد، بەڵام بەلجیکا دوو گۆڵى لەسەریەکى لە خولەکەکانى ٣١ و ٤٢دا لەلایەن درایس میرتێنز و رۆمیلۆ لۆکاکۆوە تۆمارکرد و بە پێشکەوتنەوە کۆتایى بە تایمەکە هێنا.
لە تایمى دووەمدا، بەلجیکا دوو گۆڵى ترى لە خولەکەکانى ٥٠ و ٦٤دا لەلایەن رۆمیلۆ لۆکاکۆ و میشى باچوایەوە تۆمارکرد و بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەى بردەوە.
بۆ بینینى پوختەى یارییەکە کلیک لێرە بکە..
گ . ف