لیرۆى سانى بە باشترین یاریزانى جەولەى شەشەمى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا هەڵبژێردرا.
سایتى یەکێتى تۆپى پێى ئەوروپا بڵاویکردووەتەوە، لیرۆى سانى ئەڵمانى یاریزانى یانەى مانچستەر سیتى ئینگلیزى نازناوى باشترین یاریزانى جەولەى شەشەم و کۆتایى قۆناغى کۆمەڵەکانى چامپیۆنز لیگى بەدەستهێناوە.
سانى لە یارى یانەکەى بەرامبەر هۆڤینهایمى ئەڵمانی دوو گۆڵى تۆمارکرد و بردنەوەى پێشکەشى یانەکەى کرد، دواى ئەوەى سەرەتا مان سیتى بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر لە دواوەبوو.
بەمەش سانى ٢٢ ساڵ، کێبڕکێکەى لە نیمار دا سیلڤاى بەڕازیلى و ئەندى رۆبێرتسۆنى سکۆتلەندى و گولیوم هواروى فەڕەنسى بردەوە، کە ئەمانیش بۆ باشترین یاریزانى جەولەکە پاڵێوراوبوون.
گ . ف
لیرۆى سانى
لیرۆى سانى لەگەڵ پاڵێوراوەکاندا