2018-12-14
5172 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مۆرینیۆ دووپاتیدەکاتەوە بۆ بردنەوە لە بەرامبەر لیڤەرپوڵدا یارى دەکەن و پێشیوایە بردنەوەى نازناوەکان تەنیا بە خەرجکردنى پارە نابێت.
پێش رووبەڕووبوونەوەى لیڤەرپوڵ لە خولى نایابى ئینگلتەرا، کە بڕیارە یەکشەممە ئەنجام بدرێت، خۆسێ مۆرینیۆى راهێنەرى مانچستەر یونایتد ئاماژە بەوە دەکات، وەک هەمیشە بە هەمان ویست و ئارەزوو و متمانەوە هەوڵى بردنەوەى یارییەکە دەدەن.
مۆرینیۆ دەڵێت "دەزانین بەرامبەر یانەى پێشەنگى ریزبەندى پریمەر لیگ یارى دەکەین، کە ئاستێکى بەرزى هەیە، بەڵام ئێمەش ئاست و توانایەکى باشمان هەیە، ئەمە بێجگە لەو کێشانەى رووبەڕوومان بوونەتەوە لە دیاریکردنى پێکهاتەى یانەکەمدا".
هەروەها مۆرینیۆ پێیوایە بردنەوەى نازناوەکان تەنیا پەیوەندى بە خەرجکردنى پارەى زۆر و نوێکردنەوەى پێکهاتەى یانەکەوە نییە و دەڵێت "تۆپى پێ زیاترە لەوەى هەر ئەوەندەبێت، بەڵکو وەک خانو وایە، تەنیا بە کڕینى کەلوپەلە سەرەکیەکان پێکنایەت".
گ . ف