لێدوانى راهێنەرى ریاڵ مەدرید پێش یارییەکەى بەرامبەر رایۆ ڤالیکانۆ

لێدوانى راهێنەرى ریاڵ مەدرید پێش یارییەکەى بەرامبەر رایۆ ڤالیکانۆ
2018-12-14

9658 جار خوێندراوەتەوە

+ -

راهێنەرى ریاڵ مەدرید رایگەیاند، یانەکەى بۆ یارییەکەى رایۆ ڤالیکانۆ ئامادەیە و هیوادارە ئەم یارییە پاڵنەرێک بێت بۆیان پێش جامى جیهانى یانەکان.

لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا، پێش یارییەکەى بەرامبەر رایۆ ڤالیکانۆ لە خولى ئیسپانیا، کە بڕیارە سبەى بەڕێوەبچێت، سۆلارى راهێنەرى ریاڵ مەدرید ئامادەبوونى یانەکەى بۆ ئەو یارییە دووپاتکردەوە.

لە بارەى ناڕەزاییەکانى هاندەرانەوە سۆلارى دەڵێت "هاندەران هەردەم هەست و بۆچوونى خۆیان دەردەبڕن و ئێمەش رێز لەوە دەگرین، هەوڵ دەدەین پاڵپشتى ئەوان بەدەستبهێنین".

سۆلارى پێیوایە یانەکەى بەهۆى یەکڕیزییەوە هەموو شتێکى بەدەستهێناوە لە چەند ساڵى رابردوودا و هیواشیان هەیە یارییەکەى رایۆ ڤالیکانۆ پاڵنەرێک بێت پێش ئەوەى بەشدارى لە جامى جیهانى یانەکاندا بکەن.

لە بارەى تەندروستى گاریس بەیڵەوە، راهێنەرى یانە مەدریدیەکە ئاماژە بەو دەکات، دۆخى یاریزانەکە پەیوەندى بە پشووەوە نییە، بەڵکو پێکان لە پاژنەى پێیدا هەیە و دەبێت چاوەڕێى هەڵسەنگاندنى پزیشکەکان بکەن.

 

گ . ف