2018-12-14
42211 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پیپ گواردیۆلا لە پێشەنگى ریزبەندى بەناوبانگترین راهێنەرانى جیهاندا و خۆسێ مۆرینیۆ لە سەرەتاى لیستەکەدا نییە.
لە توێژینەوەیەکدا، کە لەلایەن کۆمپانیاى راوێژکارى تایبەت لە گواستنەوە و پەیوەندیە گشتییەکان لە نێوان وەرزشکارە بژاردەکاندا ئەنجامدراوە، گواردیۆلاى راهێنەرى مانچستەر سیتى پلەى یەکەمى بەدەستهێناوە و بە بەناوبانگترین راهێنەرى جیهان هەڵبژێردراوە.
لە توێژینەوەکەدا، کە لەسەر ئەنجامە وەرزشیەکان و سەرکردایەتیکردنى ٩٠ راهێنەر ئەنجامدراوە، گواردیۆلا ٨٢ خاڵى کۆکردووەتەوە و کەوتووەتە پێش ماسیملیانۆ ئەلیگرى راهێنەرى یۆڤانتۆس، کە ئەم بە ٧٩ خاڵ لە پلەى دووەمدایە و دێگۆ سیمیۆنى راهێنەرى ئەتلەتیکۆ مەدریدیش لە پلەى سێیەمدایە و ٧٣ خاڵى هەیە.
یۆرگن کلۆبى راهێنەرى لیڤەرپوڵ و ماوریسیۆ پۆچیتینۆى راهێنەرى تۆتنهام و کارلۆ ئەنچیلۆتى راهێنەرى ناپۆلى و ئەرنستۆ ڤاڵڤێردى راهێنەرى بەرشەلۆنە و ئۆناى ئیمیرى راهێنەرى ئارسناڵ و رۆبێرتۆ مارتینێزى راهێنەرى بەلجیکا و تۆماس توخێلى راهێنەرى پاریس سان جێرمانیش بەدواییەکدا پلەکانى چوارەم تا دەیەمى ریزبەندیەکەیان گرتووە.
گ . ف