لیستى کۆتایى پاڵێوراوان بۆ خەڵاتى باشترین یاریزانى ئەفریقا بڵاوکرایەوە

لیستى کۆتایى پاڵێوراوان بۆ خەڵاتى باشترین یاریزانى ئەفریقا بڵاوکرایەوە
2018-12-14

5167 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیستى کۆتایى پاڵێوراوان بۆ خەڵاتى باشترین یاریزانى ئەفریقا بڵاویکرایەوە و سەڵاح و موحریز و هەشت یاریزانى تر کێبڕکێ لەسەر خەڵاتەکە دەکەن.

یەکێتى تۆپى پێى ئەفریقا لیستى کۆتایى پاڵێوراوانى بۆ خەڵاتى باشترین یاریزانى ٢٠١٨ى ئەفریقا بڵاوکردەوە، کە لە ١٠ یاریزان پێکهاتووە.

محەمەد سەڵاحى میسڕى هێرشبەرى لیڤەرپوڵ خاوەنى خەڵاتى ساڵى رابردوو، لە سەروى لیستەکەدایە و ریاز موحریزى جەزائیرى یاریزانى مانچستەر سیتى و مەهدى بنعەتیەى مەغریبى بەرگرکارى یۆڤانتۆسی لەگەڵدایە.

هەروەها سادیۆ مانى سەنیگاى هێرشبەرى لیڤەرپوڵ و بێر ئۆبامیانگى گابۆنى هێرشبەرى ئارسناڵیش لە لیستى یاریزانە پاڵێوراوەکاندا دەبینرێن.

بڕیارە هەشتى کانونى دووەمى داهاتوو لە داکارى پایتەختى سەنگال و لە ئاهەنگى ساڵانەى یەکێتى تۆپى پێى ئەفریقادا، باشترینەکانى کیشوەرەکە هەڵبژێردرێن و خەڵات بکرێن.

 

گ . ف

لیستى پاڵێوراوانى خەڵاتى باشترین یاریزانى کوڕان

لیستى پاڵێوراوانى خەڵاتى باشترین یاریزانى کچان

لیستى پاڵێوراوانى خەڵاتى باشترین یاریزانى لاو

لیستى پاڵێوراوانى خەڵاتى باشترین راهێنەرى پاڵەوانێتییەکانى کوڕان

لیستى پاڵێوراوانى خەڵاتى باشترین راهێنەرى پاڵەوانێتییەکانى کچان

لیستى پاڵێوراوانى خەڵاتى باشترین هەڵبژاردەى کوڕان

لیستى پاڵێوراوانى خەڵاتى باشترین هەڵبژاردەى کچان