2018-12-14
2385 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سیڤیلیە لە کراسنۆدارى بردەوە و بە پێشەنگى کۆمەڵەکەیەوە سەرکەوتنى بۆ قۆناغى ٣٢ى یۆرۆیا لیگ بەدەستهێنا.
لە جەولەى شەشەم و کۆتایى قۆناغى کۆمەڵەکانى خولى ئەوروپا، سیڤیلیەى ئیسپانى لە یاریگاى رامۆن سانشێز بیزخوان، میواندارى کراسنۆدارى روسى کرد.
سیڤیلیەى خاوەن یاریگا و هاندەر بە سێ گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و گۆڵەکانیشى لە خولەکەکانى ٥ و ١٠ و ٤٩دا لەلایەن وسام بن بەدر دوو گۆڵ و ئیڤەر بانێگاوە تۆمارکرد.
بەمەش، سیڤیلیە بە ١٢ خاڵ و بە پێشەنگى کۆمەڵەکەیەوە سەرکەوتنى بۆ قۆناغى ٣٢ بەدەستهێنا و بە جیاوازى یارى نێوانیان کەوتە پێش کراسنۆدار، کە ئەمیش بە پلەى دووەم خۆى گەیاندە هەمان قۆناغ.
بۆ بینینى پوختەى یارییەکە کلیک لێرە بکە..
گ . ف