ڤیدیۆ.. چێڵسى دواى پێنج بردنەوەى لەسەریەک توشى یەکسانبوون هات

ڤیدیۆ.. چێڵسى دواى پێنج بردنەوەى لەسەریەک توشى یەکسانبوون هات
2018-12-14

1685 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چێڵسى لەگەڵ مۆڵ ڤیدى بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یەکسانبوون و لایپزیگیش هەلى سەرکەوتنى بۆ قۆناغى ٣٢ى یۆرۆپا لیگ لەدەستدا.

لە جەولەى شەشەم و کۆتایى قۆناغى کۆمەڵەکانى خولى ئەوروپا، چێڵسى ئینگلیزى لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، رووبەڕووى مۆڵ ڤیدى هەنگارى بووەوە و یارییەکەش بە یەکسانى و بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتایى هات.

دوو گۆڵەکەى چێڵسى ویلیان دا سیلڤا و ئۆلیڤیە جیرۆ لە خولەکەکانى ٣٠ و ٧٥دا تۆماریان کرد و دوو گۆڵەکەى مۆڵ ڤیدیش لە خولەکەکانى ٣٢ و ٥٦دا لەلایەن ئیسان ئەمپادیۆ بە هەڵە و لویک نیگۆوە تۆمارکران.

بەم ئەنجامەش، چێڵسى دواى پێنج بردنەوەى لەسەریەک توشى یەکسانبوون هات و بە ١٦ خاڵ و بە پێشەنگى کۆمەڵەکەى گەیشتە قۆناغى ٣٢ى خولەکە.

لە یارییەکى تردا، لایپزیگى ئەڵمانى و رۆزنبۆرگى نەرویجى بە گۆڵێک بۆ هەردوولا یەکسانبوون و هەردووکیان ماڵئاواییان لە خولەکە کرد.

 

بۆ بینینى پوختەى یارییەکە کلیک لێرە بکە..

 

گ . ف