ڤیدیۆ.. ئارسناڵ بەبێ دۆڕاندن کۆتایى بە قۆناغى کۆمەڵەکانى یۆرۆپا لیگ هێنا

ڤیدیۆ.. ئارسناڵ بەبێ دۆڕاندن کۆتایى بە قۆناغى کۆمەڵەکانى یۆرۆپا لیگ هێنا
2018-12-14

2450 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى ئەوروپا، ئارسناڵ لە یاریگاى خۆیدا بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر لە کارەباگ ئەگدامى بردەوە.

لە جەولەى شەشەم و کۆتایى قۆناغى کۆمەڵەکانى خولى ئەوروپا، ئارسناڵى ئینگلیزى لە یاریگاى ئیمارات، میواندارى کارەباگ ئەگدامى ئازەربایجانى کرد.

ئارسناڵى خاوەن یاریگا و هاندەر بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا و تاکە گۆڵەکەش ئەلکسەندەر لاگازێت لە خولەکى ١٦دا تۆماریکرد.

ئارسناڵ، کە پێشتر سەرکەوتنى بۆ قۆناغى ٣٢ مسۆگەرکردبوو، کۆى خاڵەکانى لە پێشەنگى کۆمەڵەى پێنجەمدا بۆ ١٦ خاڵ بەرزکردەوە و بە جیاوازى سێ خاڵ لە پێش سپۆرتینگى پورتوگالى پلەى دووەمەوەیە، کارەباگیش لە پلەى چوارەمدایە و تەنیا سێ خاڵى هەیە.

 

بۆ بینینى پوختەى یارییەکە کلیک لێرە بکە..

 

گ . ف