2018-12-14
2782 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەى سى میلان بە گۆڵێک بەرامبەر بە سێ گۆڵ بە ئۆڵمپیاکۆس دۆڕا و ماڵئاوایى لە خولى ئەوروپا کرد.
لە جەولەى شەشەم و کۆتایى قۆناغى کۆمەڵەکانى خولى ئەوروپا، میلانى ئیتاڵى لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، رووبەڕووى ئۆڵمپیاکۆسى یۆنانى بووەوە.
میلان بە گۆڵێک بەرامبەر بە سێ گۆڵ یارییەکەى دۆڕاند و تاکە گۆڵەکەشى لە خولەکى ٧٢دا لەلایەن کریستیان زاباتاوە تۆمارکرد، سێ گۆڵەکەى ئۆڵمپیاکۆسیش ئەبو سیسى و زاباتا بە هەڵە و فۆرتۆنیس لە خولەکەکانى ٦٠ و ٧٠ و ٨١دا تۆماریانکرد.
میلان، کە بە یەکسانبوونیش سەردەکەوت، بە ١٠ خاڵەوە بۆ پلەى سێیەمى کۆمەڵەى شەشەم دابەزى و بەفەرمى ماڵئاوایى لە خولەکە کرد، ئۆڵمپیاکۆسیش بە کۆکردنەوەى ١٠ خاڵ و بە پلەى دووەمى کۆمەڵەکە شانبەشانى ریاڵ بیتیسى ئیسپانى پێشەنگ سەرکەوتنى بۆ قۆناغى ٣٢ى بەدەستهێنا.
بۆ بینینى پوختەى یارییەکە کلیک لێرە بکە..
گ . ف