نەشتەرگەرى بۆ جواو فلێکس ئەنجامدرا

نەشتەرگەرى بۆ جواو فلێکس ئەنجامدرا
2021-07-02

9642 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نەشتەرگەرى بۆ جواو فلێکسى پورتوگالى ئەنجامدرا، بێ ئەوەى ماوەى دوورکەوتنەوەى لە یاریگاکان ئاشکرابکرێت.

یانەى ئەتلەتیکۆ مەدریدى ئیسپانى لە ڕاگەیەندراوێکى فەرمیدا ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ لە شارى پۆرتۆى پورتوگال نەشتەرگەرییەکى سەرکەوتوو بۆ جواو فلێکسى هێرشبەرى یانەکەی ئەنجامدراوە لە جومگەى پێى ڕاستیدا.

ئەتلەتیکۆ لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوونیکردووەتەوە، پرۆفیسۆر نیک ڤان دیک لە زانکۆى ئەمستەردام نەشتەرگەرییەکەى بۆ فلێکس ئەنجامداوە، بە سەرپەرستى دەستەى پزیشکى یانەکەیان.

یانە مەدریدیەکە ئاماژەى بەوەکردووە، لە چاوەڕوانى بەڕەوپێشچوونى پێکانەکەى فلێکس دان، بێ ئەوەى ماوەى دوورکەوتنەوەى لە یاریگاکان ئاشکرابکات، کە بەپێى ڕاگەیاندنەکان نزیکەى دوو مانگ دووردەکەوێتەوە.

جواو فلێکسى 21 ساڵ لەگەڵ هەڵبژاردەى پورتوگال بەشدارى لە جامى یۆرۆى 2020 کرد، بەڵام تەنیا لە یەک یاریدا یاریکرد، بێ ئەوەى هیچ گۆڵێک تۆماربکات.

 

گ . ف

 

Image