2021-07-02
411 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە کۆپا ئەمریکا، ئەمشەو قۆناغى چارەکى کۆتایى دەستپێدەکات و پیرۆ و پاراگواى ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.
لە قۆناغى چارەکى کۆتایى جامى نەتەوەکانى ئەمریکاى باشور ناسراو بە کۆپا ئەمریکا، کە لە بەڕازیل بەڕێوەدەچێت، ئەمشەو کاتژمێر 12 لە یاریگاى نیڵتۆن سانتۆس لە شارى ڕیۆ دى جانیرۆ، هەردوو هەڵبژاردەى پیرۆ و پاراگواى بەرامبەر بەیەک یارى دەکەن.
لە یارییەکى ترى هەمان قۆناغدا و لە کاتژمێر سێى بەرەبەیانى شەممە، هەڵبژاردەى بەڕازیل لە یارى لوتکەى قۆناغەکەدا، ڕووبەڕووى هەڵبژاردەى چیللى دەبێتەوە و یارییەکەش لە یاریگاى ئۆڵیمپیکۆ پێدرۆ لۆدۆڤیکۆ لە شارى گۆیانیا ئەنجام دەدرێت.
براوەى ئەم دوو یارییەش لە قۆناغى پێش کۆتایی جامەکەدا، بەرامبەر بەیەک یارى دەکەن، کە قۆناغەکەش شەشى مانگ دەستپێدەکات.
گ . ف