2021-07-02
565 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پێش یۆرۆ کێشە لە نێوان مباپێ و گریزماندا هەبووە و لەسەر داواى مباپێش بنزیمە بۆ هەڵبژاردەى فەڕەنسا بانگهێشتکراوەتەوە.
ڕۆژنامەى مۆندۆى کەتەلۆنى ئاشکرایکردووە، بەهۆى چەند هەڵوێستێکەوە ناکۆکى لە نێوان کیلیان مباپێ و ئەنتوان گریزمانى هێرشبەرانى هەڵبژاردەى فەڕەنسا هەبووە پێش دەستپێکردنى جامى یۆرۆى 2020، کە ئێستا یارییەکانى لە ئەوروپا بڕێوەدەچن.
مۆندۆ ئاماژەى بەوەکردووە، کێشەکە یەکێک بووە لە هۆکارەکانى بانگهێشتکردنەوەى کەریم بنزیمە بۆ ڕیزەکانى فەڕەنسا و لەسەر داواى مباپێ بووە، بۆ ئەوەى ببێتە ئەڵقەى پەیوەندى نێوان مباپێ و گریزمان.
باسى لەوەشکردووە، گریزمان ترساوە لەوەى گەڕانەوەى بنزیمە بیخاتە دەرەوەى پێکهاتەى سەرەکى فەڕەنساوە، هەرچەندە لە یەک شوێنیشدا یارى ناکەن، هاوکات مباپێ دڵخۆشبووە بەوەى گەڕانەوەى بنزیمە گریزمانى دوودڵ کردووە.
گ . ف

