2021-07-02
353 جار خوێندراوەتەوە
+
-
داواکارى گشتى ئەرجەنتین ڕەتیکردەوە لەسەر داواى پارێزەرێک حەوت تۆمەتبارەکەى مردنەکەى مارادۆنا دەستگیربکات.
سەرچاوە دادوەرییەکان ئاشکرایانکردووە، ماریۆ یاودى پارێزەر، کە هاوسەرى لفیرۆنیکا ئۆخیداى دایکى دوایین کوڕى دێگۆ ئەرماندۆ مارادۆناى ئەرجەنتینى کۆچکردووە، داواى کردووە ئەو حەوت تۆمەتبارە دەستگیربکرێن، کە بە مردنى مارادۆنا تاوانبارکراون.
تۆمەتبارەکانیش بریتین لە پزیشک و ئەو پەرستارانەى سەرپەرشتى چارەسەرکردن و چاودێرى مارادۆنایان لەسەربووە لە پێش مردنەکەیدا و لە ڕۆژانى ڕابردوودا لەبەردەم دادگادا وتەیان لێ وەرگیراوە.
داواکارى گشتى ئەرجەنتین، کە لێکۆڵینەوە لەوە دەکات ئایا مارادۆنا بەهۆى کەمتەرخەمى پزیشک و پەرستارەکانەوە مردووە یان نا، داواى پارێزەرەکەى ڕەتکردووەتەوە.
مارادۆنا لە سێى تشرینى دووەمى 2020 نەشتەرگەرییەکى لەسەریدا ئەنجامدا و لە 11ى مانگەکەدا نەخۆشخانەى بەجێهێشت، بەڵام لە 25ى هەمان مانگدا بەهۆى جەڵتەى دڵەوە کۆچى دوایى کرد.
گ . ف