2021-07-02
459 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارسناڵ گرێبەستى پێشکەش بە مانوێل لۆکاتێلى کردووە و هەنگاوێکى باش کەوتووەتە پێش یۆڤانتۆس.
تۆڕى سکاى سپۆرتى ئیتاڵى بڵاویکردووەتەوە، ئامانجى سەرەکى ئارسناڵ لە میرکاتۆى هاوینەدا، گواستنەوەى مانوێل لۆکاتێلى یاریزانى هەڵبژاردەى ئیتاڵیا و یانەى ساسۆلۆى ئەو وڵاتەیە و گرێبەستى فەرمى پێشکەش بە یاریزانەکە کردووە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ئارسناڵ تا ئێستا هیچ گرێبەستێکى بۆ وەرزى نوێ ئیمزانەکردووە، بەڵام لەگەڵ هەوڵدانى بۆ کڕینى لۆکاتێلى، گواستنەوەى بن وایتى ئینگلیزى بەرگریکارى یانەى براتۆن و نونو تاڤاریسى پورتوگالى یاریزانى یانەى بەنفیکاشى کردووەتە ئامانج.
جیۆڤانى کارنیفالى بەڕێوەبەرى وەرزشى ساسۆلۆ ئاشکرایکردووە، ئارسناڵ تاکە یانەیە گرێبەستى فەرمى بۆ گواستنەوەى لۆکاتێلى پێشکەش بە یانەکەیان کردبێت، یۆڤانتۆسیش تاکە یانەى ئیتاڵییە لەسەر هەمان بابەت گفتوگۆى لەگەڵ کردبێتن و هەفتەى ڕابردوو چاویان بە چیرۆبینى بەڕێوەبەرى وەرزشى خانمە پیرەکە کەوتووە.
گ . ف
