2021-07-02
334 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمڕۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى جامى یۆرۆ دەستپێدەکات و ئیسپانیا و ئیتاڵیا بەدواییەکدا بەرامبەر سویسرا و بەلجیکا یارى دەکەن.
لە قۆناغى چارەکى کۆتایى جامى نەتەوەکانى ئەوروپا، ئەمڕۆ کاتژمێر حەوتى ئێوارە، هەردوو هەڵبژاردەى ئیسپانیا و سویسرا ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە و یارییەکەش لە یاریگاى گازپرۆم ئەرینا لە شارى سانت پترسبۆرگى ڕوسى بەڕێوەدەچێت.
لە یارییەکى تردا و کاتژمێر 10ى شەو لە یاریگاى ئەلیانز ئەرینا لە شارى میونشنى ئەڵمانیا، هەڵبژاردەى ئیتاڵیا بەرامبەر هەڵبژاردەى بەلجیکا یارى دەکات.
براوەى ئەم دوو یارییە لە قۆناغى پێش کۆتایى پاڵەوانێتییەکەدا ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە، کە ئەو قۆناغەش لە شەشى مانگدا دەستپێدەکات.
گ . ف