فەرمی... تۆتنهام ڕاهێنەری نوێی دیاریکرد

فەرمی... تۆتنهام ڕاهێنەری نوێی دیاریکرد
2021-07-01

361 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەی تۆتنهام نونۆ سانتۆی وەک ڕاهێنەری نوێی یانەکەیان دیاریکرد تا هاوینی 2023 .

یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا گرێبەستکردنیان لەگەڵ راهێنەری پورتوگالی نونۆ سانتۆی ڕاهێنەری پێشووی ولڤەرهامبتۆن تا هاوینی 2023 ڕاگەیاند لە شوێنی خوسیە مۆرینیۆی ڕاهێنەری پێشووی یانەکەیان.

دوای ڕاگەیاندنی گرێبەستەکە، نونۆ سانتۆ لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەی فەرمی یانەکە ئاشکرایکرد، شانازی دەکەم ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەیەکی وەک تۆتنهامم وەرگرتوە، ئەم یانەیە خاوەنی چەندین یاریزانی ئاستبەرزن کە لە توانایاندایە ئەنجامی باش بەدەستبهێنن.

سانتۆ وتی: دڵخۆشم و ئامادەم بۆ دەستپێکردنی کارەکانم لە یانەکەدا، دەبێت بە پەرۆشیەوە ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی نوێ دەست پێبکەین و لە وەرزی داهاتوودا هێزی گەورەی خۆمان پیشانبدەین.

نونۆ سانتۆ لە هاوینی 2017 تا هاوینی 2021 ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی ولڤەرهامبتۆنی ئینگلیزی بوە و لەو ماوەیەشدا ئاستی یانەکەی بەرزکردبوەوە.

 

خ . ک