2021-06-30
212 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی نایابی عێراق زاخۆ بەردەوامە لەسەر ئەنجامە خراپەکانی و لەگەڵ دیوانییە یەکسانبوو.
لە دەستپێکی یارییەکانی هەفتەی 34 ی خولی نایابی عێراق، یاەنی زاخۆ لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی دیوانییەی کرد.
لە خولەکی 20 دا لوقمان گەیلان گۆڵێکی بۆ یانەی زاخۆ تۆمار کرد بە لام لە خولەکی 64 دا محەمەد نازم گۆڵی یەکسانی بۆ دیوانییە تۆمار کردەوە و یاریەکەش بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتاییهات.
بەم ئەنجامە، زاخۆ بە کۆکردنەوەی 42 خاڵ لە نۆیەمی ڕیزبەندی خولی نایابی عێراقدا مایەوە، دیوانیەش 33 خاڵی هەیە و لە پلەی شانزەدایە.
لە هەمان هەفتەدا سبەینێ کاتژمێر پێنجی ئێوارە، یانەی هەولێر لەدەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی حدود دەبێتەوە.
خ . ک